English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە یاریزانێکی دیکە دەگوازێتەوە ریزەکانی 
2020-03-31 [01:51 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھەوڵەکانی دەست پێکرد بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی یانەی پاریس سانجێرمان مۆربکات . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ لیڤین کورزاوا بەرگریکاری لای چەپی یانەی پاری سانجێرمان مۆر دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی کورزاوا لە ھاوینی داھاتوو لەگەڵ یانە پاریس سانجێرمان تەواو دەبێت و یانەی پاریسیش بۆندەکەی نوێ ناکاتەوە و بەمەش یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت یاریزانەکە بە گرێبەستی سەربەست بگوازێتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ،جگە لە یانەی بەرشەلۆنە یانەکانی لیڤەرپول و ئەرسنال و ئەنتەرمیلان و ناپۆلی ھەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ کورزاوا مۆربکەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad