English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئالوگۆری بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ژێر رێکاری تەندروستی بەردەوامە
2020-03-31 [04:36 AM]

ZNA-هەولێر



وتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، ئالوگۆری بازرگانی لە کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە، پێش ئەوەی ھەر بارھەلگرێک بێتەژوورەوە پشکینن بۆ شوفێرەکان دەکرێت و بەشێوەیەکی زۆر باش ھەموو بارھەلگرەکان تەعقم دەکرێن.

سیروان حوسێن، وتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای پەیدا بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئالوگۆری بازرگانی لە کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە، لە ژێر رێکاری توندی تەندروستی بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گووتی: لە ئێستا دا بە ھۆی رێکارە تەندروستیەکان بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئالوگۆری بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەولەتی حاجی ئۆمەران کەمبووۆتەو لە چاو جاران و سستی پێوەدیارە، ھەروەھا زیاتر ئەو کالایانە دەھێنرێنە ناوەو کە پێداویستی رۆژانەی خەلکن و ھەروەھا سووتەمەنیش گرنگی پێدەدرێت کە بھێنرێت بۆ ھەرێمی کوردستان.

سیروان حوسێن ئەوەشی باسکرد، کە بەپێی ئەو رێکەووتنە باشەی ئێمە ھەمانە لەگەل بەرپرسانی دەروازەی تەمەرچین، پێمان گووتون ئەو کەسانەی کە دێن بۆ دیوی ھەرێمی کوردستان دەبێت رێکارە تەندروستیەکانیان جێبەجی کردبێت وەکوو دەستەوانە و دەمامک و ئێمەش جلوبەرگی تایبەتیان پێدەدەین، ھەروەھا ئێمە خواردنیشیان پێدەدەین تا لە شوێنەکانی خۆیان نەیێنەدەرەوە.

وتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەوەشی روونکردەوە، کە بارھەلگرە ئێرانیەکان دێنە ژوورەوە بۆ گۆرەپانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و لەوی لەگەل بارھەلگرەکانی ئێمە ئالوگۆریان پێ دەکرێت و سووتەمەنیش بەھەمان شێوە، پێش ئەوەی بێنەژوورەوە پشکینن بۆ شوفێرەکان دەکرێت و بەشێوەیەکی زۆر باش ھەموو بارھەلگرەکان تەعقم دەکرێن، ھەروەھا ئەو بارھەلگرەکانەی ئێمە کە دەچنە دیوی ئێران کەلوپەل باردەکەن ئێمە دەمامک و دەستەوانە و چاویلکە و جلوبەرگی تایبەتیان پێدەدەین و لە کاتی چوون و ھاتنەوەیاندا پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئۆتۆمبێلەکانشیان تەعقم دەکرێنەوە، ھەروەھا پێشمانگوون کە بەرکەوتنیان نەبێت لەگەل ئێرانیەکان و خواردن و خواردنەوەش نەخۆن لە دیوی ئێران.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad