English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشیر حەداد: لە هیچ شوێنێک داوای کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمم نەکردوە
2020-03-31 [04:42 AM]

ZNA - هەولێر


 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، ترێیدا رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە چەند کەس ماڵپەڕو پەیجێک دەستیان کردووە بە هێرشێکی فراوان بۆ سەر دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە گوایە لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە

لەو بارەیەوە دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند: هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریيه و پەرلەمان و حکومەتی خۆی هەیە، بۆ بڕیاردان پێویست ناکات بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، ئێمە ناخوازین حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە کەم بکاتەوە یان پاشەکەوتی بکات و داوای شتێکی لەو شێوەیەش ناکەین.”

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند؛” ئەوە پەیوەندی بەحکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و کاری من نییە.”

 





ئەم هەواڵە 3286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad