English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبدولحەلیم خەدام سیاسەتوانی سووریا کۆچی دوایی کرد
2020-03-31 [05:35 AM]

​ZNA- هەولێر


عەبدولحەلیم خەدام، سیاستەمداری ناسراوی سووریا رۆژی سێشەممە، ٣١ی ئازار، لە تەمەنی ٨٨ساڵی بە هۆی وەستانی دڵ لە فەرەنسا کۆچی‌دوایی کرد.

خەدام، لە سەردەمی دەستەڵاتداریەتیی حافز ئەسەد و کوڕەکەی واتە بەشار ئەسەد، زیاتر لە ٢٠ ساڵان جێگری سەرۆک‌کۆمار بوو.

لە دیسەمبەری ٢٠٠٥ دوای تیرۆرکرانی رەفیق حەریری باوکی سەعد حەریری لە لوبنان، ئەویش لە دەستەڵاتی سووریا دوورکەوتەوە و رۆیشتە فەرەنسا.

دەگوترێت دەزگای سیخوڕیی سووریا دەستی لە تیرۆرکردنی حەریری دا هەبووە و عەبدولحەلیم خەدامیش پێوندیی لەگەڵ حەریری زۆر باش بوو.

خەدام، چەند ساڵ لەمەوبەر لە دادگایەکی سەربازیدا  لە دیمەشق بە ١٣ زیندان حوکم درا.

دوای سەرهەڵدانەکانی سووریا دژ بە دەستاڵاتی بەشار ئەسەد، خەدام کەوتە بەرەی دژبەرانی دەستەڵات و داوای گۆرانگاریی سیاسیی دەکرد.





ئەم هەواڵە 7252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad