English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند وڵاتێکی ئەوروپایی هاوردەی دەمامک و کیتی پشکنینیان لە چینەوە راگرت
2020-03-31 [05:49 AM]

ZNA- هەولێر


وڵاتی چین کە وەک یەکەم بەرکەوتەی نەخۆشیی کۆرۆنا دەژمێردرێت، ئێستا بووەتە گەورەترین فرۆشیار و هەناردەکاری کەلوپەلی پێوەندیدار به پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

چین بە تایبەت دەمامک و ئامێری پشکنینی گومانلێراوانی هەڵگری ڤایرۆسەکە بە وڵاتانی دیکە دەفرۆشێت، بەڵام دەگوترێت ئەم ئامێرانه ناستاندارد و ناتەواون.

بەپێی هەواڵی میدیاکان هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپایی وەک ئسپانیا، هۆلاندا و هەروەها تورکیا، لە هاوردەکردنی ئەم کەلوپەلانە خۆدەپارێزن و بەرپرسانی تەندروستیی ئەم وڵاتانە دەڵێن بەشێکی زۆری ئەو کەرەستە پزیشکییانەی لە چینیان کڕێوە، ناستاندارد و ناتەواون.

رۆژی دووشەمەش راگەیانرابوو، هۆلەندا نیوەی ئەو یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دەمامکەی لە چینی کڕیبوو، کۆی کردووەتەوە و دەگورترێت ئەم کەرەستانە زیان بە پزیکش و پەرستاران دەگەیەنن.





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad