ZNA- هەولێر
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێران بووەتە هۆی زیاتر مانەوەی پیاوان لە ماڵەوە و بەمەش کێشەی نێوان ئەندامانی خێزانەکان لە بەرزبوونەوە دایە.
بێهزاد وەحیدنیا، بەڕێوەبەری گشتیی راوێژکاری و کاروباری دەروونناسیی تەندروستی لە ئێران دەڵێت: " رێژی لەیەکتر نزیکبوونەوەی هاوسەران لەو کاتەی بەهۆی کۆرۆناوە لە ماڵەوەن زۆر بەرز بووەتەوە و رۆژانە زۆرترین سکاڵاکارانی ژن و مێرد پێوەندی بە نێوەندە راوێژکارییەکەیهاندوە دەگرن.
وەحیدنیا بە ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی گوت: هەلومەرجی تایبەتی کۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی رۆژانە چوارهەزار جار بۆ ژمارەی تایبەتیی تەلەفۆنی راوێژکاریی تەلەفۆن بکرێت. ناوبراو دەڵێت زۆربەی کێشەکان پێوەندییان بە رێکنەکەوتنی خێزانەکان سەربارەت بە پاراستنی پاکو خاوینی و رێنماییەکانی تەندروستییە.
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |