ZNA ــ هەولێر بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و کۆی گشتیی چاکبووانی کۆرۆنا لە هەولێر گەیشتنە 10 کەس.
دەقی راگەیێندراوی تەندروستیی هەولێر
ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست
پێتان ڕادەگەیەنین کە ( ٣ ) سێ نەخۆشیتر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەوان کراوە کە نێگەتیڤ بوو.
کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( ١٠ ) دە نەخۆش.
سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، یەک توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبووەتەوە و دەگەرێتەوە ماڵەوە.
کۆی گشتیی ئەوانەی بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە گەیشتە 51 کەس.
لانە ناصح بەرزنجی
ئەم هەواڵە 10003جار خوێندراوەتەوە |