English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی بەرازیل: کۆرۆنا تەنها ئەنفلوەنزایە بەڵام میدیا گەورەی کردووە
2020-04-01 [08:38 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی ووڵاتی بەرازیل دەڵێت، کۆرۆنا تەنها ئەنفلوەنزایە، بەڵام میدیا گەورەی کردووە، لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بە جیددی بیر لە قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەرازیل دەكەینەوە، لەبەرازیل زیاتر لە پێنج هەزار و 800 کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

جایر بۆلسنارۆ، سەرۆکی بەرازیل بەردەوام دەڵێت، پەتای کۆرۆنا پەتایەکی ئاساییە وەک ئەنفلەوەنزا و لەلایەن میدیا و هەروەها لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەیەوە گەورە کراوە بەمەبەستی شکستپێهێنانی و دەستەبەرکردنی ئامانجی سیاسی.

سەرۆکی بەرازیل بەردەوامە لە بانگەشەکانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ڤیدیۆیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەڵێت، دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین بەتەواوی کاریگەرە لە چارەسەری کۆرۆنا. بەڵام دواتر فەیسبووک پۆستەکەی سڕییەوە.

 

بۆلسنارۆ کە بە یەکێک لە دژانی بیرۆکەی کەرەنتینەکردنی خەڵک دادەنرێت، دەڵێت: دەبێت لەلایەک ئاگامان لە تەندروستی خەڵک بێت بەتایبەتی بە ساڵاچووان و ئەوانەشیان هەڵگری نەخۆشیی بەردەوامن، بەڵام دەبێت لەلایەکی دیکەوە ئاگامان لە ئابووری وڵات بێت و شەڕی دژ بە بێکاری و هەژاری بکەین.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لەکۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە وڵاتەکەی بەدەست زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دەناڵێنێت، رایگەیاند: "بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبوونەوەی، بە جیددی بیر لە قەدەغەکردنی سەرجەم ئەو گەشتە ئاسمانییانە دەکەمەوە کە لە بەرازیلەوە دێن".

ئەمریکا یەکەم وڵاتە لەڕووی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا کە بەپێی دوایین داتاکانی زانکۆی جۆنس هۆپکینس، 189 هەزار و 618 کەسن، ترەمپ هۆشداری دەدات کە دوو هەفتەی سەختیان لە پێشە .

 

سەرۆکی بەرازیل لەلایەن بەشێكی زۆری دانیشتووانی وڵاتەکەی رەخنەی لێدەگیرێت بەوەی کە بەگوێرەی پێویست رێکارەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ناگرێتەبەر و بەردەوامیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی ئاساییە، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەنفلوەنزادا نییە و تەنیا لەلایەن میدیا و نەیارە سیاسییەکانیەوە گەورە کراوە.

هاوکات بۆلسنارۆ هانی بەرازیلییەکان دەدات کە رێنماییە تەندروستییەکان پێشێلبکەن بەتایبەتی لە تێکەڵاونەبوون و دروستنەکردنی قەرەباڵغی.

 





ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad