ZNA-هەولێر
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەکێک لە ئەندامانی تیمی وەزارەتی دەرەوە گیانی لەدەستداوە. پۆمپیۆ ناوی بەرپرسەکە و هەروەها پۆستەکەی ئاشکرا نەکرد کە یەکەمین بەرپرسی ئەمریکایە بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستبدات. هەروەها، پێشتر وەزارەتی بەگری ئەمریکاش رایگەیاندبوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارمەندێکی پێنتاگۆن گیانی لەدەستداوە. ئەم لە کاتێکدایە، دوناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، دوو ھەفتەی پڕ لە ئازار چاوەڕێی ئەمەریکا دەکات. لە ئەمەریکا 188 هەزار و 592 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار هەزار و 55 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad