English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستی: 139 کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا پابەندی رێنماییەکان نەبوون
2020-04-01 [01:23 AM]

ZNA ــ هەولێر


وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هۆکاری تووشبوونی 139 تووشبوو لەکۆی تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە رێنماییە تەندروستییەکان و بەرکەوتنی یەکدی.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 01-04-2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند، ئێستا ژمارەی تووشبووان 176 کەسە و لەو ژمارەیەش 61 تووشبوو چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت "هۆکاری تووشبوونی 139 حاڵەت بە رێژەی (79%) لەکۆی تووشبووانی کۆرۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە رێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر".

 

وەزیری تەندروستی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەترسیدار ناودەبات و دەشڵێت "ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارە، تکایە ئاگاداری خۆتان بن نەیەنە دەرەوەی ماڵ و بەرکەوتنی کەسی تر مەبە با کارەساتی تەشەنەکردنی کۆرۆنا روونەدات".

 

 

 

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 4633جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad