English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشدەر... ژمارەیەک قاچاخچی دەستگیر کران و چەندین کەسیش بۆ ئیران سنوورداش کراونەوە
2020-04-01 [04:25 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئافاتی سەردەم، پەتای جیهانی کۆڕۆنا (کۆڤید19)، هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوکاری بنکەکانی (هەڵشۆ، هێرۆ، ئیسێوە، زەڵێ، ژاراوە) لە ماوەی ڕابردوودا (23) کەسیان دەستگیر کردووە کە لەهەوڵی بەقاچاغ هێنانی خەڵکانی بیانی و کەلوپەلی قاچاغ دابوون.

ئاسایشی راپەڕین وتیشی، سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددەی (17) لە یاسای جەوازات، ماددەی(38 و 39) لە یاسای مانەوەی بێگانەکان، ماددەی (194) لە یاسای گومرگ، ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عێراقی ىسزا دراون.

ئەوەشی خستەروو، چەندین کەسی دیکە هەر لە سنوور رێگەیان پێگیراوە و سنوورداش کراونەوە.





ئەم هەواڵە 3304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad