English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر: تكایه‌ پشوو درێژ بن و ئه‌م 10 رۆژه‌ش له‌ ماڵ بمێننه‌وه‌
2020-04-01 [05:03 AM]

ZNA - هەولێر


پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو 72 کاتژمێرەی بۆ خەڵکی دیاریکراوە بۆ گەڕانەوەیان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە رایگەیاند، ئەو کەسانە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت ئەو کارە بکەن، وتیشی، لە دۆخێکی مەترسیدارداین.

فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا چووه‌ته‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ و ئێمه‌ له‌ فۆناغێكی سه‌ختترداین و تاكه‌ رێگه‌ بۆ خۆپاراستن و نه‌گه‌ینه‌ قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار، ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م 10 رۆژه‌ش پابه‌ند بین و له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنینه‌وه‌.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوە کرد، ئەو 72 کاژێرەی بۆ خەڵکی دیاریکراوە بۆ گەڕانەوەیان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە رایگەیاند، ئەو کەسانە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت ئەو کارە بکەن، وتیشی، هاوکات بە مەرج رێگە بە هاتووچۆی هەندێک لە هاونیشتمانیان دەدات لە کاژێر 1ی شەو بۆ 6ی بەیانی.

فرسه‌ت سۆفی گوتیشی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ زۆر سه‌خته‌، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوون به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و ره‌نگه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت و ژیانی خه‌ڵك بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. بۆیه‌ تكایه‌ پشوو درێژ بن و ئه‌م 10 رۆژه‌ش له‌ ماڵ بمێننه‌وه‌.

دەربارەی هاتووچۆی ئەو کەسانەی کاری گەرنگیان هەیە، پارێزگاری هەولێر گوتی "1ی شەو تاوەکو 6ی بەیانی دەرفەت دەدەین بە کۆمەڵێک خەڵک کە کاری گرنگیان هەیە، باخدارییان هەیە، کێڵگە و پەلەوەریان هەیە و کاری گواستنەوەی کەلوپەلیان هەیە لە کۆگاکانیان، ئەمەش بۆئەوەی کاروبارە گرنگەکانیان جێبەجێ بکەن، بەڵام ئەم رێگەپێدانە بۆ گەشت و سەیران و سەردانیکردنی خزمان و دۆستان نییە، ئەگەر ببینین خراپ سوود لە هاتووچۆی ئەو ماوەیە وەردەگیرێت، جارێکی دیکە ناچاردەبین ئەم دەرگایەش دابخەینەوە".

 

 





ئەم هەواڵە 3559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad