ZNA - هەولێر
هاوردەی وڵاتانی ئەوروپایی لە ئێرانەوە لەماوەی چل ساڵی رابردوودا یەکەم داکەوتنی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت.
کۆمسیۆنی ئەروپا لە نوێترین ئاماری خۆیدا بڵاوی کرووەتەوە، هەناردەی ٢٨ وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئێران لەسالی ٢٠١٩لە چاو ساڵ پێشتر هەتا نیوە دابەزیوە، بەڵام هاوردی ئەم وڵاتانە لە ئێرانەوە ١٤ ئەوەندەی خۆی کەمی کردووەتەوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە کە رۆژی سێشەممە ٣١ی ئازار بڵاوکرایەوە، ئەم یەكێتییە لە ساڵی رابردوویی زایینیدا ٤ملیار و٥٢٤ ملیون یۆرۆ کاڵای هەناردەی ئێران کردووە و تەنیا ٧٠١ ملیار یۆرۆ هاوردەی لەم وڵاتەوە ئەنجام داوە. ئەمەش نزمترین ئاستە کە لەسەردەمی سەرکەوتنی دەستەڵاتی ئیسلامی بەسەر دەستەڵاتی پاشایەتی لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا، تۆمار دەکرێت.
ئەم هەواڵە 2653جار خوێندراوەتەوە |