English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لۆفتهانزا دوو لەسەرسێی کارمەندانی خۆی راگرت
2020-04-01 [06:11 AM]

ZNA - هەولێر


کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لۆفتهانزا دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دوو لەسەر سێی کارمەندانی خۆی هەڵپەساردووە.

٧٠٠ فرۆکە لە ٧٦٠ فرۆکەی کۆمپانیای لۆفتهانزا بە تەواوی خەوتوون. درێژەی وەستانی گەشتەکان ٨٧هەزار کارمەندی ئەم هێڵه ئاسمانییەی وا لێکردووە بە شێوەی سنووردار کار بکەن.

راگەیەنراوە کە کاتژمێرەکانی کارکردنی ئەم کەسانە و کەم‌کردنەوەی دەستحەقیان پێوەندیی بە گرێبەستەکانیانەوە هەیە.

لۆفت‌هانزا، ١٣٥ هەزار کارمەندی هەیە کە کەم‌کردنەوەی کارمەندانی فڕین و کارمەندانی بەشی فڕۆکەخانەکان پێشترێ دەستی پێکردبووە.

لە بواری یاساییەوە، کەسانێک کە کارەکەیان لە دەست دەدەن، مافی وەرگرتنی لە سەدا ٦٠ هەتا ٦٧ لە سەدی دەسحەقەکانیان هەیە.





ئەم هەواڵە 2269جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad