ZNA - هەولێر
عەباس مووسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هوشداریی دا کە جووڵەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دەتوانێت ناوچەکە بەرەو نائارامی و هەلومەرجێکی کارەساتبار ببات.
مووسەوی دەڵێت " ئەم کارەی ئەمریکا پێچەوانەی داخوازیی فەرمیی حکومەت، ئەنجومەنی نوێنەران و خەڵکی عێراقە.
ئەمریکا دوو رۆژ پێشتر رایگەیاندبوو، بەمەبەستی پاراستنی هێزەکانی خۆی لە بەرانبەر هێرشە چاوەڕوانکراوەکانی ئێران و لایەنگرانی لە هێندێک بنکەی عێراقی قەڵغانی دژە مووشەکیی پاتریۆتی دامەزراندووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاوی کردووەتەوە قەڵغانی دژە مووشەکیی پاتریۆتی لە هەولێر و عەینالەسەد دامەزرێندراوە و دوو سیستەمی دیکەش بەرەو عێراق بەڕێوەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران هەروەها داوای لە هێزەکانی ئەمریکا کردووە، لە وڵامی حکومەت خەڵکی عیراق بدەنەوە، لەم وڵاتە بڕۆن و خۆیان لە نانەوەی گرژی بپارێزن.
ئەم هەواڵە 7816جار خوێندراوەتەوە |