English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستیی ئیسرائیل و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون
2020-04-02 [08:41 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری تەندروستیی ئیسرائیل و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون، ئۆفیسی میدیایی وەزیرەکە دەڵێت، هەردووکیان لە دۆخێکی باشدان و کەرەنتین کراون.

لە راگەیێندراوێکدا ئۆفیسی میدیایی لیتزمان  راگەیاند،  هەردووکیان بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل جیاکراونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن. "وەزیری تەندروستی لەماڵەوە لە کارکردن بەردەوام دەبێت".

یاکۆڤ لیتزمان، وەزیری تەندروستیی ئیسرائیلە و تەمەنی 71 ساڵە، ئەو وەزیرە بەرکەوتنی لەگەڵ چەندین بەرپرسی دیکەی ئیسرائیلی هەبووە، سەرجەمیان دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پشکنینی کۆرۆنای بۆ کرا و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ دەرچوو. ئەوەش دوای ئەوەی بەریەککەوتنی لەگەڵ راوێژکارێکی خۆی هەبووە کە هەڵگری کۆرۆنا بوو.

تاوەکو ئێستا شەش هەزار و 211 کەس لە ئیسرائیل تووشی کۆرۆنا بوون و 29 کەس گیانیان لەدەستداوە، 107 کەسیش لە دۆخی تەندروستیی خراپدان. هاوکات 241 کەسیش چاکبوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 7519جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad