English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... دوازدە شوێن داخران
2020-04-02 [11:41 AM]

ZNA - هەولێر


لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا دەڵێت، لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و‌ (12) شوێنی كاركردنیشنان داخستوه‌.

لە راگەیەنراوەکە ئازاد نه‌بی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پابه‌ند كردنییان به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنه‌كه‌ له‌ (1 تا 31/3ی 2020) (323) سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان ئه‌نجام داوه‌، رێنمایی پێویست دراوه‌ به‌ خاوه‌ن دوكانه‌كان و هه‌ر شوێنێكیش سه‌رپێچی كردبێت روبه‌ڕوی داخستن كراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: ژماره‌ی ئه‌و پسوڵانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان كراوه‌ له ‌مانگی رابردودا‌ (139) پسوڵه،‌ كه‌ (66)‌ سه‌رپێچی (73) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

ئەوەشی خستووەتەروو: بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كه‌ خراپبوانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ له‌ناوبراوه‌ (110) كیلۆگرام بوه‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام سه‌رپێچی كردنیان و پابه‌ند نه‌بون به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی (12) شوێنی كاركردن داخراوه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 3361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad