English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان ئاڵوگۆڕی بەندکراوان لەگەڵ تالیبان دەکات
2020-04-02 [11:54 AM]

ZNA - هەولێر


 

بەرپرسێکی ئاسایشی باڵای ئەفغانستان و نوێنەری تاڵیبان وتیان وڵاتەکە دەستی بە پڕۆسەی ئازادکردنی 100 چەکداری تاڵیبان کردووە لەبەرامبەریشدا تاڵیبان دەبێت 20 کەس لە هێزەکانی ئاسایش ئازاد بکات.

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی ئەفغانستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ بڕیاردراوە 100 چەکداری تاڵیبان ئازاد بکرێت و لەبەرامبەریشدا تاڵیبان 20 کەس لە هێزەکانی ئاسایش ئازاد بکات.

بەرپرسەکە وتی، ناوی ئەو کەسانەی ئازاد دەکرێن ڕەوانەی کاربەدەستانی بەندینخانەکان کراوە.

ئەمە یەکەمین هەنگاوە بەرەو ئازادکردنی 6000 چەکداری تاڵیبان کە لەلایەن حکومەتی ئەفغانستانەوە بەندکراون، ئەمەش لە ڕێوشوێنێکدا بۆ دروستکردنی متمانە لەنێوان تاڵیبان و ئەفغانستاندا و هەروەها سەرخستنی ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان.

 

 





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad