English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی بڕینی ئاوی سەرێکانی 13 بیری ئاو له‌ حه‌سه‌که‌ هه‌ڵکه‌ندرا
2020-04-02 [12:08 PM]

ZNA - هەولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی که‌ وێستگه‌ی ئاوی عه‌لووک له‌ سه‌رێکانی له‌لایه‌ن سوپای تورکیا و گرووپه‌کانی پاڵپشتکراوی ئه‌و سوپایه‌وه‌ داخرا، ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد لە سووریا هه‌نگاوه‌کانی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی ئاوی‌ دیکە له‌جیاتی وێستگه‌ی عه‌لووک هه‌ڵێنا.

دوای ئه‌وه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی تورک به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیی چالاکیی وێستگه‌ی پۆمپاژی ئاوی عه‌لووک به‌ره‌وڕووی شکست بوویه‌وه‌، ئیداره‌ی ئاوی حه‌سه‌که‌ هه‌نگاوه‌کانی ده‌ست‌پێکرد و به‌م بۆنه‌وه‌ تیمه‌کانی ئیداره‌ی ئاوی حه‌سه‌که‌ 13 بیری ئاو له‌ 50 بیرێکیان هه‌ڵکه‌ند که‌ بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌به‌رچاو گیراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ئیداره‌ی ئاوی حه‌سه‌که‌‌ ده‌ست که‌وتووه‌، پێشبینی کراوه‌ پڕۆژه‌که‌ تا دواڕۆژه‌کانی مانگی ئه‌یپڕێڵ کۆتایی پێبێت.

 

هاوارنیوز





ئەم هەواڵە 694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad