English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەرەنتینە لەسەر شارۆچکەی سێبیران ھەلدەگیرێ
2020-04-02 [04:42 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسێکی تەندروستی رایگەیاند ئەگەر تاوەکوو رۆژی شەمە ٤ی نیسان ھیچ حالەتێکی تری کۆرۆنا لە شارۆچکەی سێبیران تۆمار نەکرا ئەوە کەرەنتینە لەو شوێنە ھەلدەگیرێت .


دکتۆر ھێرش بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای خەبات بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە ٢٢ی ئادارەوە بەھۆی تۆمارکردنی حالەتێکی کۆرۆنا شارۆچکەی سێبیران خرایە ژێر کەرەنتینەوە ئەگەر تاوەکوو چواری نیسان ھیچ حالەتێکی تر تۆمار نەکرا کەرەنتینە لەو چارۆچکەیە ھەلدەگیرێت .


دکتۆر ھێرش راشیگەیاند پشکنین بۆ بەشێک لە خەلکی سێبیران دەکەین دوای ٢٤ کاتژمێر ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچن و ئەگەر ھیچ حالەتێک نەبوو کۆتایی بە کەرەنتینە دێت .


بەڕێوەبەری تەندروستی خەبات گووتیشی ئەگەر ھاتوو حالەتی تریش تۆمار کران درێژکردنەوەی ماوەی کەرەنتینە  وابەستەیە بە کەسی تووشبوو ئەگەر ھاتوو کەسێک تووشی ئەو حالەتەبوو تەنھا لە مالەوە بوو بەرکەوتەی کەسانی تر نەبووبێ پێویست ناکرێت ھەموو سێبیران کەرەنتینە بکرێتەوە .

لە قسەکانیشی دا دکتۆر ھێرش ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد حکومەتی ھەرێم تاوەکوو ١٠ی نیسان ماوەی قەدەغەی ھاتووچۆی درێژکردەوە تەنھا رێگا بە حالەتی پێویست دەدرێ ھاتووچۆ بکەن شارۆچکەی سێبیران بەھەمان شێوە لە ژێر رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ دەتوانن ھاتووچۆ بکەن .

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 1624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad