ZNA - هەولێر
تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند: هەزاران پەڕگەی ساختەی لە هێندێک وڵات داخستووە.
ئەم پەڕگە دەستکردانە لەوڵاتانی میسر، هیندوراس، ئەندۆنسیا، سعوودیا و سێربیا کە دەگوترێت لە خزمەت پڕوپاگەندای ئەم وڵاتانەدان، داخراون.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، نزیکەی ٢٥٤١پەڕگەی ساختە لە میسر کە بە شێوەیەکی ئامانجدار پەیامی دژی ئێران، قەتەر و تورکیایان بڵاودەکردەوە، داخراون.
کۆمپانیای تویتەر رایگەیاندووە ئەم پەڕگانە راستەوخۆ سیاسەتی میسریان پەیڕەو دەکرد.
نزیکەی ٥٣٥٠پەڕگەش لە سعوودیا و هەرەوەها ٨٥٠٠ پەرگە لە سێربیا و ٣١٠٠ پەڕگەی دیکەش لە هیندوراس داخراون کە ئەوانیش بە سوودی دەستەڵاتدارانی ئەم وڵاتە پروپاگەندەیان دەکرد.
ئەم هەواڵە 691جار خوێندراوەتەوە |