English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەرێمی کوردستان 190 کەس تووشی کۆرۆنا بوون
2020-04-02 [07:33 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٣٥)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

 

1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٩٤٥) هاووڵاتی بوون لە (٢٩) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٩٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٥٤٦) لە هەولێر، (١٣٩) لە سلێمانی، (٧٢٢) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین وە (٤٣٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٥) هاووڵاتی.

 

2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٨٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨٦١) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (٧٠) دهۆك.

دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

 

• پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٣٠) ساڵ وە پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

• پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٣٧) ساڵ لە قەزای سیدصادق کە لە گەشت گەڕابووەوە و لە کەرەنتین بوو، پیاوێك تەمەن (٢٦) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی، (٥) ئافرەت تەمەنیان (٥٧)، (٢٢)، (٢١)، (١٩)، (١٥) ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

• پارێزگای هەلەبجە (٥) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٥٣)، (٣٥)، (٢٨)، (٢٥) ساڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

 

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٩٠) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان  وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە هۆکاری تووشبوونی ١٥٢ حالەت بە ڕێژەی (٨٠ %) لەکۆی تووشبووانی کۆڕۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە، بۆیە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی                      

حکومەتی هەرێمی کوردستان

      ٢ی نیسانی٢٠٢٠

 

 

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 3877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad