هەولێر – ZNA ئاندرۆ جاک کە یەکێک لە پاڵەوانانی زنجیرە فیلمی سینەمایی Star Warsیە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
جاک یەک هونەرمەند نییە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیان لەدەستدەدات، بەڵکو لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هونەرمەندێکی دیکەی سینەمایی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەکتەری کۆمیدی ژاپۆنی، کین شیمورا لە تەمەنی 70 ساڵیدا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستدا، هەروەها ئەکتەری ئەمریکی مارک بلوم، لە دوای تووشبوونی بەو ڤایرۆسە، لە تەمەنی 69 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەم دواییە ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان لە جیهاندا تووشبوونی خۆیان بەو ڤایرۆسە راگەیاند، یەکم هونەرمەندیش تۆم هانکس، ئەکتەری ئەمریکی و هاوژینەکەی بوو کە بەم دواییە چاکبوونەوەی خۆیان راگەیاند.
ئەم هەواڵە 6700جار خوێندراوەتەوە |