English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی مەجلیسی ئێران کۆرۆنای گرت
عەلی لاریجانی، سەرۆکی مەجلیسی ئێران
2020-04-02 [05:56 AM]

ZNA - هەولێر


عەلی لاریجانی، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، کۆرۆنای گرت و خرایە کەرەنتینەوە.

بەشی پێوەندییە گشتییەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رۆژی پێنجشەممە، ٢ی نیسان بڵاوی کردەوە، عەلی لاریجانی سەرۆکی ئەم مەجلیسە،  بە هۆی تووش‌بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کەرەنتینە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

بەشی پێوەندییە گشتییەکانی مەجلیسی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی هەندێک لە نوێنەرانی مەجلیس پرسیاری تەندروستیی لاریجانییان کرد، رادەگەیەنین سەرۆکی مەجلیس دوای ئەوەی نیشانەکانی کۆرۆنای لێ دەرکەوت و پشکنیان، دەرکەوت بەر ڤایرۆسەکە کەوتووە و ئێستا لە کەرەنتینە لە ژێر چاودێری و چارەسەرکردن دایە.

مەجلیسی ئێران بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا داخراوە و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتییەکەی رۆژی رابردوو لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەیەکەوە کۆبوونەوە.

دەستەی سەرۆکایەتیی مەجلیسی ئێران دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاندبوو، ١٠٠ ئەندامی ئەم مەجلیسە پشکنێندراون و ئەنجامی پشکنینی ٢٣ کەسیان بە ئەرێنی دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

 

 





ئەم هەواڵە 8089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad