ZNA - هەولێر
بەشێکی زۆری دانیشتووانی میسر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر داوا لە سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە دەکەن، کۆشكەکانی سەرۆککۆماری بکرێنە کەرەنتینە.
لەکاتیکدا عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆککۆماری میسر، بە هۆی تەرخانکردنی پاریەکی زۆر بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی کۆشکەکانی سەرۆککۆماری کەوتووەتە بەر رەخنە، هاووڵاتیان داوا دەکەن ئەم کۆشکانە بۆ چاودێریکردن بەسەر نەخۆشانی بەرکەوتووی کۆرۆنا، بکرێنە کەرەنتینە.
ئەمەش لە کاتێکدا کە گروپێکی بەرچاوی هاووڵاتیانی میسری کە لە لەندەنەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، داوا دەکەن بە مەبەستی پاراستنی هاووڵاتیانی دیکە بخرێنە کەرەنتینە.
ئەم هاووڵاتیانە دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەوە بۆ هوتێلێکی پێنج ئەستێرە گوازراونەتەوە، دەڵێن بە هۆی بەرزبوونی خەرجی هوتێلەکە پارەیەکی قورسیان دەکەوێتە سەر.
ئەم هەواڵە 8050جار خوێندراوەتەوە |