English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : لە 24 کاتژمێری رابردوودا 10 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون
2020-04-04 [05:24 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٣٧)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

 

1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦١٧٢) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٨٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٧٢) لە سلێمانی، (٦٣٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٤) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٥٨٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٦) هاووڵاتی.

 

2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٢٨) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٤٢) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٧٠) دهۆك.

دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

 

• پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٤٩)، (٣٢)، (٢٠)، (١٥) ساڵ و کۆرێك تەمەن (١٣) ساڵ و مندالێك تەمەن (٣) مانگ کە بەرکەوتووی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.

• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٤١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.

• پارێزگای هەلەبجە (٣) پۆزەتیڤ، (٢) پیاو تەمەنیان (٣٧)، (٣٠) ساڵ و منالێك تەمەن (١) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

 

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢١٤) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٧٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان  وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی                      

حکومەتی هەرێمی کوردستان

      ٤ی نیسانی٢٠٢٠

 

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 9481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad