English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ قسەکردن لەسەر هەولێر و دهۆک و بێدەنگبوون لەبارەی سلێمانی ئاراستە دەکرێت
2020-04-04 [06:11 AM]

ZNA:ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: له‌ هه‌رێمی کوردستان، تاڕاده‌یه‌کی باش، خه‌ڵك له‌گه‌ڵ که‌شوهه‌وای دیموکراسی، ده‌ستوپه‌نجه‌ی نه‌رم کردووه‌، ھه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م هاوڵاتیان، ره‌خنه‌ ده‌گرن، حیواری تووند و جددیش ده‌که‌ن، ئازادانه‌ش خه‌ڵك قسه‌ ده‌کات.

شوان زراری ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: به‌ڵام له‌و نێوه‌ده‌دا، وه‌ك هه‌میشه، خه‌ڵکێکی جێی گومان، به‌ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌که‌ خۆیان نمایش ده‌که‌ن، که‌ ده‌یانه‌وێ، هه‌م رای گشتی بشێوێنن و هه‌م پرۆسه‌ی دیموکراسیش له‌که‌دار بکه‌ن!.

شوان زراری ئاشکرا کرد: سۆران عومه‌ر - په‌ڕله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵ، که‌ به‌ مێژوویه‌کی گوماناوییه‌وه‌، هاته په‌ڕله‌مانی کوردستان، یه‌کێکه‌ له‌و که‌سانه‌ی، سوودی له‌ دیموکراسیه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتووه‌، که‌ له‌ ئه‌سڵیشدا باوه‌ڕی به‌ دیموکراسی نییه‌!.

ھەروەھا دیاری کرد: سۆران، که‌ ئێستا خۆی له‌ژێر پارێزبه‌ندی په‌ڕله‌مان حه‌شارداوه‌، به‌رده‌وام زمانێکی زبر به‌کارده‌هێنێ، له‌ رابردوودا له‌نێو گروپی تیرۆریستانی "ئه‌نسار ئیسلام" بووه‌، ئه‌وه‌شی پێویستی به‌ روونکردنه‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌: ئایا یه‌کێک تیرۆریست نه‌بێ، ده‌کرێت له‌نێو گروپێکی تیرۆریستاندا بێ؟ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر!.

ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتی: سۆران، تۆمه‌تی ئه‌وه‌یشی له‌سه‌ره‌، کاری سیخوڕی بۆ لایه‌نی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌، ئه‌مه‌شیان پێ ناچێت بێ بنه‌ما بێت، چونکه: یه‌که‌م: هاوڕێ و هاوبیره‌کانی دوێنێی (سۆران عومه‌ر) بۆ نموونه: مه‌لا کرێکار، ده‌ڵێت سۆران سیخوڕ بووه‌. دووه‌م: هه‌ڵسوکه‌وت و قسه‌کردنی سۆران، جێی گومانه‌، هیچ له‌ ره‌فتاری په‌ڕله‌مانتار ناچێت "ته‌نانه‌ت له‌ ره‌فتاری په‌ڕله‌مانتار و کادیرانی کۆمه‌ڵی ئیسلامیش ناچێت" چونکه ئه‌و شتانه‌ی به‌ سۆرانی ده‌ده‌ن، سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه دیاره‌، هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ به‌ سۆران ده‌ڵێن: له‌سه‌ر هه‌ولێر و دهۆك قسه‌ بکه‌، له‌سه‌ر سلێمانی نا! سێیه‌م: له‌نێو خوشك و برایانی کۆمه‌ڵی ئیسلامیشدا، زۆرجار گوێمان لێبووه‌، که‌ سۆران به‌س به‌ ناو کۆمه‌ڵه‌، زۆریش لێی نامورتاحن، پێشیان سه‌یره‌ چۆن ئه‌و ده‌نگه‌ی هێناوه‌، چونکه نه‌ ئه‌و شه‌عبیه‌ته‌ی هه‌یه‌ له‌نێو کۆمه‌ڵی ئیسلامی، نه‌ جێی متمانه‌شه‌. چواره‌م: سۆران عومه‌ر، تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ به‌ به‌ڵگه‌ و جورئه‌ته‌وه‌، به‌ خه‌ڵك بڵێ، من سیخوڕ نیم، بگره‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، هیچیشی نه‌گوتووه‌ و خۆی له‌ قه‌ره‌ی نادا!.

شوان زراری گوتیشی: له‌ کاتێکدا، پێشمه‌رگه‌ داعشی شکاندبوو، سۆران عومه‌ر، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو، تۆمه‌تێکی دایه‌ پاڵ به‌ڕێز (مه‌سرور بارزانی) گوایه ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌وتی (عه‌ینزاله‌)دا گرتووه‌، کاك مه‌سرور زۆر به‌ هێمنی و مه‌ده‌نیانه‌، رێگه‌ی دادگای گرته‌به‌ر، دوای ئه‌وه‌ی سۆران هیچ به‌ڵگه‌ی نه‌بوو و ده‌رکه‌وت که‌ درۆ و بوختانی کردووه‌، سۆران دۆڕا! کاک مه‌سرور، وه‌ك شتێکی ره‌مزی، ته‌نها (دووسه‌د و په‌نجا دیناری عێراقی) وه‌ك قه‌ره‌بوو لێوه‌رگرت، بۆ ئه‌وه‌ی سۆران ئیتر فێر ببێ، بوختان به‌که‌سی تر نه‌کات.

شوان راگەیاند: به‌ڵام دیاره‌ سۆران وه‌ك رۆبۆتێکه‌ و کۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست خۆی نییه‌، بۆیه په‌لاماری دامێنی زۆر که‌س و دامه‌زراوه‌کان ده‌دا!.

لەکوتاییدا ئەوەشی خستەروو: ئێمه په‌ڕله‌مانتارین و باش یه‌ك ده‌ناسین، ده‌شزانین که‌ ئه‌گه‌ر حه‌سانه‌ی په‌ڕله‌مانی نه‌بێت، هه‌ندێك که‌س به‌و زمانه‌ دوور له‌ ئه‌تیکێت و بازاڕییه‌ نادوێن، به‌داخه‌وه که‌ سۆران عومه‌ر ئه‌و حه‌سانه‌ی ئیستغلال کردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌شی بۆ ناچێته‌ سه‌ر و ده‌بێ له‌به‌رده‌م دادگادا، قسه‌کانی بسه‌لمێنێت.





ئەم هەواڵە 3451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad