ZNA - هەولێر
بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو زیندانەکاندا، بەریتانیا بۆ ماوەیەکی کاتیی نزیکەی چوار هەزار بەندکراوی ئازاد دەکات.
وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، تاوانبارەکانی کە مەترسیی کەمیان لەسەر کۆمەڵگە هەیە بە ئامێرێکی ئەلیکترۆنییەوە ئازاد دەکرێن. ئەو کەسانەی کە بە تاوانی توندوتیژی یان دەستدرێژی سێکسی و تاوانی تیرۆرسم دەستگیر کراون ناگرێتەوە.
ئەو زیندانیانەی دووگیانن یان منداڵی بچووکیان هەیە ئازاد دەکرێن.
بەریتانیا یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا کە زۆرترین ڕێژی زیندانی هەیە و زیاتر لە 80 هەزار کەس لە زینداندان. زۆربەی گرتووخانەکانیش زۆر قەرەباڵغترن لەو ژمارەیەی کە پێویستە لەوێ بن.
بە پێی ئاماری فەرمی 88 زیندانی و 15 ستافی گرتووخانەکان ڤایرۆسی کۆرۆنایان گرتووە و سێ زیندانیش گیانیان لەدەستداوە.
voa
ئەم هەواڵە 7885جار خوێندراوەتەوە |