هەولێر – ZNA
ئەگەری بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Tiger King هەیە، بۆ ئەوەی لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە.
ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەی تاوان و سەرکێشییە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی جۆ ئیکزۆتیک خاوەنی باخچەی ئاژەلانی تایبەت بە پلینگ لە ئۆکلاهۆما.
هەردوو بەرهەمهێنەری ئەم بەرهەمە ئیریک جود و ریبیکا چیکلین رایانگەیاند، ئەگەری بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی ئەم بەرهەمە هەیە بۆ ئەوەی لە تۆڕی نێتفلێکس پەخشبکرێت.
لەلایەکی دیکەوە تۆڕی نێتفلێکس ئاشکرای کرد، وەرزی چوارەمی زنجیرەی ئەنیمەیشن Castelvania بەرهەمدێنیت، بەڵام کاتی پەخشەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەم هەواڵە 7681جار خوێندراوەتەوە |