English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئادەم شلیزنجەر بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
2020-04-04 [07:28 AM]

هەولێر – ZNA


ئادەم شلیزنجەر، میوزیکەن و تێکستنووسی گۆرانی، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تەمەنی 52 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو هونەرمەندە ناوبانگییەکی زۆری لە ئەمریکا و جیهاندا هەیە و براوەی خەڵاتی ئێمییە و کاندیدی خەڵاتی ئۆسکارە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووە.

 

شلیزنجەر یەکەم هونەرمەند نییە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات، بەڵکو لەو ماوەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریشیان تووشی ئەو ڤایرۆسە بووە و ئێستا چارەسەری وەردەگرن.

 

بەم دواییە ئەکتەری کۆمیدی ژاپۆنی، کین شیمورا لە تەمەنی 70 ساڵدا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستدا.

 

 

 





ئەم هەواڵە 5629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad