English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی: دۆخی ته‌ندروستی و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌راورد به‌ وڵاتانی دیكه‌ باشتره‌
2020-04-05 [08:22 AM]

​ZNA- هەولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق ڕایگەیاند، دۆخی عێراق به‌راورد به‌ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له‌ رووی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ‌ باشتره‌، هۆشداریشی داوه‌ له‌ قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستی شڵه‌ژاندن و ئاڵۆزتركردن.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئاسایشی عێراقی ئەنجامدا و دۆخی هه‌نووكه‌یی وڵات و پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا تاوتوێ كرا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یەندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه‌ "دۆخی ته‌ندروستی و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ عێراق به‌راورد به‌ وڵاتانی دیكه‌ باشتره‌، وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی و ئابووری و تیرۆر بووه‌ته‌وه‌.

عه‌بدولمه‌هدی، هۆشداری داوه‌ له‌ قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستی شڵه‌ژاندن و ئاڵۆزتركردن.

 





ئەم هەواڵە 3091جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad