ZNA- هەولێر
جێگری وەزیری تەندروستی ئێران، ھۆشداری لە خراپتربوونی رەوشی تەندروستی لە تاران و تهشهنهسهندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات.
ئیرهج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، قەرەباڵغی ئەمڕۆی شەقامەكانی تاران جێگەی نیگەرانییە و پێویستە رێوشوێنی توندتر بگیرێتەبەر.
راشیگەیاند، تاران ئێستا بوەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێویستە رێوشوێنەكان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و تەشەنەكردنی بۆ شارەكانی دیكەی ئێران، توندتر بكرێن.
ئەم هەواڵە 2227جار خوێندراوەتەوە |