ZNA - هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە وڵاتی میسر یەکەم حاڵەتی لە دایکبوونی منداڵێک تۆمار کرا کە دایکەکە پێشتر تووشی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ ببوو و چاکبووەوە.
تیمێکی پزیشکی بە سەرۆکایەتی دکتۆر رەزا نەجار نەشتەرگەرییەکی بۆ ئافرەتێک کرد کە پێشتر تووشی کۆرۆنا ببوو.
ئەو تیمە پزیشکییە لەکاتی کاری نەشتەرگەرییەکە کەرەستەی خۆپارێزی تەواوی بەکارهێنا، رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی پیادە کرد هەروەها پابەندی پێوەرەکانی نەهێشتنی بڵاوبوونەوە و پاککردنەوە و پاراستنی منداڵەکە و تیمی دکتۆرەکان بوو.
رەزا نەجار ئاشکرای کرد، دایکەکە تەمەنی ٣٥ ساڵە و پێشتر بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی ٩ رۆژ لە کەرەنتین بوو و دواتر چاک بووەوە، وتیشی، دایکەکە تەندروستی جێگیرە و منداڵەکە لە دایکی جیاکرایەوە و سامپلێکیشی لێ وەرگیرا بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە ڤایرۆسی کۆرۆنای نییە.



rt
ئەم هەواڵە 8104جار خوێندراوەتەوە |