English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا... پیاوێک لە دژی کۆت وبەندەکانی کۆرۆنا داوای خۆپیشاندنی کردبوو دەستگیرکرا
2020-04-05 [01:14 AM]

ZNA - هەولێر


پیاوێک لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای خۆپیشاندان و ناڕەزایی کردبوو لە دژی ئەو کۆت و بەندە توندانەی لە ولایەتی بان – فۆرتمبێرگ لە ئەڵمانیا بۆ رێگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەڵام هاوڵاتیان هەواڵیان بە پۆلیس گەیاند و دەستگیر کرا.  

رۆژی شەممە وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند، بەپێی ئەو یاسایانەی لە ئێستادا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کاری پێدەکرێت ئەو کەسە داوای ئەنجامدانی تاوانی کردوە، بەشێوەیەک بۆ گردبوونەوە داوای خۆپیشاندانی کردوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو پیاوە تەمەنی ٣٢ ساڵە لە یەکێک لە ماڵپەڕەکان بەبێ ئەوەی خۆی بناسێنێت داوای رێپێوانی ناڕەزایی کردبووە و داوای کردبوو منداڵانیش بەشداری پێبکەن بۆ ئەوەی پۆلیس نەتوانێت بەرەنگاری خۆپیشاندانەکە بێتەوە، بەڵام ژمارەیەک کەس ئەوانەی ئەو داوایانەیان خوێندبووەوە، پۆلیسیان لێ ئاگادار کردەوە.

پشکنەرەکان توانیان لە رێگەی ئەو سەکۆیە داواکەی تێدا بڵاوکردبووەوە، شوێنی ئەو گۆمانلێکراوەکەیان دۆزیەوە و رۆژی هەینی رابردوو دەست بە پشکنینی شوقەکەی کرا و دەست بەسەر هارد و سێ کۆمپیوتەر و لاپتۆپێک و مۆبایلێکدا گیرا، دواتر ئەو گۆمانلێکراوە ئازاد کرا.

 

dw





ئەم هەواڵە 4342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad