ZNA - هەولێر حزبوڵڵای لوبنان بڵاوی کردەوە یەکێک لە فەرماندە پلەباڵاکانی کوژراوە.
عەلی محەمەد یوونس، فەرماندەی پلەباڵای حزبوڵڵای لوبنان ئێوارەی رۆژی شەممە٤ی نیسان لە باشووری لوبنان کەوتووەتە بەر هێرشی چەکداریی و کوژراوە.
حزبوڵڵای لوبنان هێرشەکەی پشتڕاست کردووەتەوە بە تیرۆر ناوی بردووە ، بەڵام ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران نووسیوەیەتی ئەم فەرماندەیەی حزبوڵڵا بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی کوژراوە. بە پێی سەرچاوەکان، ئەم فەرماندەیەی حزبوڵڵا کە لە گوندی "زوتەری باشور" لە باشووری لوبنان کوژراوە، بەدوای کەسانی دژ بە حزبوڵڵاوە بووە.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |