English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوربانیانی خواردنەوەی کحوول لە ئێران گەیشتە ٣٤٠ کەس
2020-04-05 [03:12 AM]

​ZNA - هەولێر


بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ئێرانەوە دەگەن، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە، ٣٤٠ کەس به هۆی خواردنەوەی کحوول گیانیان لەدەست داوە.

بەشی فریکەوتنی نەندروستیی پارێزگای فارس کە شاری شیراز نێوەندەکەیەتی، رایگەیاندووە لە رۆژنای رابردوودا ٧١١ کەس به‌هۆی ژاراوی بوونی بە کحوول سەردانی نەخۆشانەکانی شیرازیان کردووە و لەم ژمارەیە ٨٩ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

مێهرداد بابایی سەرۆکی نێوەندی بەڕیوەبەرایتەیی رووداوە نەخوازراوەکان و خزمەتگوزارییە خێراکانی پزیشکیی پارێزگی ئەلبورزیش کە نێوەندەکەی شاری کەرەجە، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی بە خواردنەوەی کحوولی ساختە مردوون، گەیشتووەتە ٣٧ کەس.

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی پارێزگاکانی ئێران لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا کۆی ئەوکەسانەی بە خواردنەەوی  کحوول مردوون، گەیشتووەتە ٣٤٠ کەس.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، زۆرکەس پێیانوایە خواردنەوەی مەی و ئەو کحوولەی تێیدایە پێش بە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە دەگرێت. لە ئێران بە هۆی نەبوونی مەی لە بازاڕەکان، خەڵک روو دەکەنە مەشروبی دەستکرد و خواردنەوەی مێتانۆل کە کۆێربوون و مردنی مرۆڤی لێدەکەوێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad