English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەجیبە نەجیب: ئەگەرنرخی نەوت لە ۳۰دۆلار کەمترنەبێت عێراق دەتوانێت مووچەی دابین بکات بە هەرێمی کوردستانیشەوە
2020-04-05 [03:20 AM]

ZNA- هەولێر


نەجیبە نەجیب ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خۆی دورست کردوە لەسەر ئابووری هەموو جیهان، هەروەها کاریگەری لەسەر کەرتی نەوتیش دورست کردوە کەرتی نەوت راستەخۆی بەبازاری جیهانیەوە بەندە و زیاد خستەرووی نەوت و کەمی خواست بۆ بازارەکانی جیهان هۆکارن بۆ کەم بونەوەوەی نرخی نەوت، ئەمەش بۆ ولاتێکی وەکۆ عێراق کە بودجەی ۹۲٪ لەسەر نەوتە ئەمە لەلایەک لەلایەکیتریشەوە نەیتوانیوە سەرچاوەکی دیکەی بۆ دابین کردنی بودجە بدوزێتەوە نەیتوانیەوە سەرچاوەکانی وەبەرهێنانن زیادبکات لەبەرمبەردا بەکاربردنی زیاترە بۆیە لە۷۰ ٪ بودجەی عێراق تشغیلیە، ئەوانە هەموو هۆکارن کە کاریگەری لەسەر بودجەی عێراق دورست دەکەن.

 

هەروەها نەجیبە نەجیب ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ئەوەشی خستەروو : ئەگەر عێراق لەگەل هەر ولاتێکی تری کە وەک عێراق ولاتێکی نەوتی بێت بەراودبکەین دەبین داهاتیان لەعێراق باشترە چونکە ئەوان ژێرخانێکی باشتریانلەعێراق هەیە ئەوان زیاتر توانیتیان کەرتی وەبەرهێنان لە زور بوردا بەرەوپێش ببنەن ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت یان نە زۆر کاریگەری لەسەر ئەوا ولاتانە نابێت وەکئەوەی لە سەر عێراق دەبێت.

 

 نەجیبە نەجیب گووتی:  ئێستا زۆر روون نیە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە چەندە راودەوەستێت، ئەگەر بۆ ماوەی شەش مانگ ئەو دابەزینە بەردەوام بوو ئەوا زۆر کاریگەری خراپ دەردەکەویت یان ئەگەر ماوەکەی کەمبوو ئەودابەزینە نرخی یەک بەرمیل لە۳۰ دۆلار کەمتر نەبێت عێراق دەتوانێت مووچەکان دابین بکات، بەلام هەموو پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەوەست تەنیا عێراق توانی دابین کردنی مووچەی دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەگەر ئەو باردۆخەی دابەزینی نەوت بەرداوام بوو عێراق دەتوانێت قەرزبکات تا  ئەوکاتەی  باردۆخی دەگەرێتەوە واتە نرخی نەوت بەرزببیتەوە هەروەک ئەوەی لە سالانی ۲۰۱٥ و ۲۰۱٦ ئەنجام دا بۆ دابین کردنی مووچەکانی پارەی قەرزکرد لە بانکی نێودەولەتی.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 4480جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad