English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراکسیۆنی پارتی: پێشنیازمان بۆ حکومەت کردووە کرێى دوو مانگ لە هاووڵاتیان وەرنەگیرێت
2020-04-05 [04:40 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەندامێکى پەرلەمانی کوردستان لە فراکسۆنی  پارتى دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، خەڵکێکى زۆر بەهۆى بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆوە بێکار ماونەتەوە و ناتوانن کرێى خانوو بدەن، بۆیە پێشنیازمان کردووە کرێى دوو مانگ لە هاووڵاتیان وەرنەگیرێت.

 

شوان کەریم زرارى ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسۆنی  پارتى دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەهۆى رێککارەکانى خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا وەزارەتى ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆى هاووڵاتیانى دا لە یازدەیى ئادارى رابردووەوە، بەم هۆیەشەوە ژمارەیەکى زۆر هاووڵاتیان ئەوانەى مووچەخۆرى حکوومەت نین و لەکەرتى تایبەت کاردەکەن بێکاربوون، ئەو هاووڵاتیانەش کەمدەرامەتن و کرێچین ناتوانن کرێى خانوو، دوکان و شوێنى کارکردنیان بدەن.

 

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسۆنی  پارتى دیموکراتی کوردستان گووتی: فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی لە پەرلەمانى کوردستان پێشنیازێکى داوەتە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەى هاووڵاتیان لە کرێى دوو مانگ ببەخشرێن، جاچ ئەوانەى کرێچى حکوومەتن باڵاخانە و زەویان بە موساتەحە لە حکوومەت وەرگرتووە یان ئەوانەى کرێچیی خاوەن موڵکەکانن.

 

شوان کەریم زرارى گووتیشی: هەر کەسێک کە موڵک بە کرێ دەدات ساڵانە ١١ کرێ وەردەگرێت و کرێیەکیش دەدات بە حکوومەت وەکو باج، ئێمە پێشنیازمان کردووە حکوومەت ئەمساڵ باج وەرنەگرێت و کرێى باڵاخانە و وەقفى وەزارەتى ئەوقاف و زەوییە موساتەحەکان وەرنەگرێت، خاوەن موڵکەکانیش لە کرێى مانگێک خۆشبن، بۆ ئەوەى هاووڵاتیانى هەژار بارى سەرشانیان سووک بێت تا ئاسایبوونەوەى بارودۆخەکە.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad