English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرچاوەیەک: هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییە
2020-04-05 [04:47 AM]

ZNA - هەولێر


 

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند، هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییە و بۆ هیچ كەسێك یان لایەنێک نییە كەمپین رابگەیەنێت.

حكومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی "بەیەكەوە بەهێزترین" راگەیاندووە، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاریی و بەخشینەكانیان بگەیەنن.

کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه :

 

بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب:  493 

بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب:  47186

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

07705590001

07501751911





ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad