English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆڕۆنا چۆن ھێرش دەکاتە سەر لەشی مرۆڤ؟
2020-04-05 [05:00 AM]

ZNA- ھەولێر


لەوەتەی ڤایرۆسی کۆڤید – ١٩ سەریھەڵداوە زانایان خەریکی توێژینەوەی  بەردەوامن لەسەر ئەم ڤایرۆسە و چۆنییەتی تەشەنەسەندنی و  ئایا ئەم ڤایرۆسە ھێرش دەکاتە کوێی مرۆڤ . 


یەکەم شوێن کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە لەشی مرۆڤ ھێرشی بۆ دەبات بریتیە لە سییەکان و بەتایبەتی ھێرش دەکاتە سەر چەند خانەیەک لە سییەکان ، لەوانەش خانەکانی تاجی (goblet cell)  خانەی سیلایتد (ciliated cell) . 

خانەی تاجی ئەو لینجە بەرھەم دەھێنن کە چینێک لە بۆری ھەناسە دروست دەکات و ئەمەش زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەڕی بۆڕی ھەناسەدان و پارێزگاری لە تەندروستی مرۆڤ دەکات . 

و خانەی سیلایتد ئەم جۆرە خانانە مولولەی ھەیە کە ئاڕاستەکە بەرەو سەرەوەیە و کاریشی بریتیە لە لە راکێشانی ھەر مادەیە زیانبەخش کە لەرێرەوی لینجەکان دەمێنێتەوە و رێگری لە ھەناسەدان دەکەن ، ئەمەش وا دەکات مرۆڤەکە تووشی کێشە بێت لە ھەناسەدان و تووشی ئاوسانی سییەکان دەبێت . 

کێشەیەکی دیکە ئەوەیە کۆئەندامی بەرگری لەش ھەوڵدەدات رووبەرووی ئەو تەنە ببێتەوە چونکە وا ھەست دەکات لەشی مرۆڤ تووشی ھێرش بووە ، ئەمەش دەبێتە ھۆی زۆر بەرگری و دواجار دەبێتە ھۆی لەناوبردنی ھەندێک خانەی تەندروستی سییەکانو ئەمەش مرۆڤ تووشی تەنگە نەفەسی دەکات . 

ھەروەھا ئەم ڤایرۆسە ھێرش دەکاتە سەر گورچیلەکان و ئەمەش مرۆڤ تووشی سستی گورچیلە دەکات و دواتر دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی مرۆڤەکە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە 





ئەم هەواڵە 9715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad