ZNA - هەولێر
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا لە ٢٧ هەزار کەس پێبەڕی.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاندووە لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٣هەزار و١٠٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون و ژمارەی گشتیی توشبووان لەم وڵاتە لە ٢٧ هەزار کەس تێپەڕیوە.
لەم ماوەیەدا ٧٣هەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤیدی١٩ هاتا ئێستا بە پێی ئامارە فەرمییەکان ٥٧٤ کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |