English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پینک یەک ملیۆن دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشێت
2020-04-05 [01:34 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی، پینک لە دوای ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، ئێستا چاکبووەتەوە هەڵگری ڤایرۆسکە نییە.

 

لە دوای چاکبوونەوەی ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 40 ساڵە، 500 هەزار دۆلاری دیکە ئەمریکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشێت و لە چەند رۆژی رابردوودا 500 هەزار دۆلاری دیەکەیشی بەخشیبوو.

 

پینک بەر لە دوو هەفتە جگە لە تووشبوونی خۆی بەو ڤایرۆسە، تووشبوونی کوڕەکەیشی جیمسۆن تەمەن سێ ساڵ بەو ڤایرۆسە راگەیاند.

 

لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان لە جیهاندا دووچاری ئەو ڤایرۆسە بوونە و بەشێکیشیان گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad