ZNA - هەولێر
ئیتالیا رۆژی یەکشەممە ٥ی نیسان ٥٢٥ قوربانیی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ تۆمار کرد.
بە گوێرەی ئەم ژمارە زۆرەی تووشبوو و قوربانی لە ئیتالیا لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، گیانلەدەستدانی ٥٢٥ کەس لە رۆژێکدا لەم وڵاتە لە چاو ئەم دوو هەفتەیە، ژماریەکی کەمە.
زۆرترین ژمارەی قوربانیان لە ئیتالیا لە رۆژی ٢٧ی ئازار بوو کە گەیشتە ٩٦٩ کەس لە رۆژێکدا
لە لایەکی دیکەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکانیش خەوێندراون، لە شەوورۆژی رابردوودا بۆ دووهەمین رۆژی بە دوای یەکدا دابەزی.
ژمارەی ئەو کسانەی کە لە ئیتالیا تازە تووشی ئەم نەخۆشییە هاتوون، ٤هەزار و ٣١٦ کەسن و کۆگشتی تووشبووانی ئەم پەتیا لەم وڵاتە گەیشتە ١٢٨ هەزار و ٩٤٨ کەس. کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیشیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە١٥هەزار و ٨٨٧ کەس.
ئەم هەواڵە 8068جار خوێندراوەتەوە |