English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توورەج ئەسڵانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی فیلمی هیندستانی بەدەستهێنا
2020-04-05 [07:36 AM]

ZNA - تاران


توورەج ئەسڵانی دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "بارهەڵگری زێڕ" خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی چاتراپاتی شیواجی لە هیندستان بەدەستهێنا.

 

فیلمی سینەمایی "بارهەڵگری زێڕ" Gold Runner لە دەرهێنان و بەرهەمێهنانی توورج ئەسڵانی و لە نووسینی هاوبەشی "توورج ئەسڵانی" و "هادی نادی" لە نوێترین بەشداریی و چوارەمین نمایشی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "چاتراپاتی شیواجی" Chhatrapati Shivaji لە هیندستان چووە سەر پەردەی سینەماکان و خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم رووداوە سینەماییە بە  ئەسڵانی و هادی نادی بەخشرا کە ئەسڵانی خەڵاتەکەی پێشکەش بە کاپیتان ڤیلادیمیر گاپوننکو" فڕۆکەوانی ئۆکڕاینی فڕینی ژمارە PS752 و 176 گیان بەختکردووی ئەم فڕۆکەیە کرد. 

 

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "چاتراپاتی شیواجی" CSIFF کە بە دروشمی "فیلمە باشەکان ئاستی بایخەکانی ژیان دەبەنە سەرێی" لە هەر خولێکیدا، خەڵاتەکانی خۆی لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا لەوانە؛ باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ، باشترین مۆنتاژ، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، باشترین ئەکتەری ژن، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین میوزیک، باشترین دەرهێنان و ... پێشکەش دەکات.

 

ئەم فیستیڤاڵە بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتێک بۆ خستنەڕووی بەرهەمی سینەماکارانی جیهان لە جەژنێکی سینەمایی و هەروەها ڕەخساندنی بەستێنێک بۆ فیلمسازان لە تەلەفیزیۆنە پێڕفشناڵەکان بەڕێوەدەچێت.

 

ئەم رووداوە سینەماییە بە شوێن بەهێزکردنی پەیوەندیی کاریی گونجاوە و یارمەتی فیلمسازانی بەهرەمەند دەگەڕێت تاکوو پڕۆژەکانی ئەوان لە لایەن بینەرانی جیهانەوە ببیندرێت.  

 

فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" لە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا و توورەج ئەسڵانی بۆ دەرهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە خەڵاتی "بەهرەمەندی نوێی" New Talent بەدەستهێنا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە، خەڵاتی "گەڵای مێو"ـی پێبەخشرا.

 

مەنسوور جیهانی  





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad