English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیا لە ریێ گەیاندنی زانیارییەکانەوە رولێکی گرنکی ھەبوو لە ھوشیارکردنەوەی تاک و کومەلگا
2020-04-06 [08:46 AM]

ZNA:ھەولێر


شڕۆڤەکارێکی سیاسی رایگەیاند: لە ئەمرودا زوریی شێوازەکانی راگەیاندن زەمینەیەکی فراوانتری لە گەیاندنی زانیارییەکان و کاریگەرییەکی زیاتری لەسەر ھوشیارکردنەوەی ھاولاتیان درۆستکردووە ھاوکات دەرفەتی ئەوە بۆ میدیا رەخساوە کە ب مەبەستی جیا جیا بەکاربھێندرێت بویە دەستنیشانکردن و قسە و باس لەسەر رۆلی میدیا وەک وەشاندنی شمشێر وایە لە ھەموو سەرەوە دەبڕێ ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە کە لەناو میدیا و لە دەرەوەی میدیاش جارێکی دیکە بتوانین چون خەلک لە مەبەستی میدیاکان وشیاربکەینەوە یان فێریان بکەین زانیاری دروست لە چ سەرچاوەیەکی میدیا وەربگرن.

ھوشیار مەلا شرۆڤەکاری سیاسی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: خۆ ئەگەر زانیارییەکان بە باش و خراپ و وەرگرتنیان لە خانەی ھوشیاریدا وەک یەک وەربگرین ، ئەوە بە دلنیاییەوە دەتوانین بڵێن ئەمرۆ میدیا باشترین سەرچاوە و کورترین رێگایە بو گەیاندنی زانیارییەکان چونکە بە زیاد لە شێوازێک لەبەر دەست و لە ھەموو مالێکدا ھەیە لەھەمان کاتدا زمانی میدیا زمانێکی گاریگەرترە بە وێنە و بەلگە و لێدوانی کەسانی پسپۆر پشتراستر دەخرێنە روو.

ئەوەشی ئاشکراکرد: سەبارەت بە لایەنی ھوشیارکردنەوەش نکولی لەوە ناکرێت کە میدیا لە ریێ گەیاندنی زانیارییەکانەوە رولێکی گرنکی ھەبوو لە ھوشیارکردنەوەی تاک و لە ریێ تاکەکانیشەوە ھوشیارکردنەوەی کومەلگا، بە تایبەتی لەو رەھەندانەی بە ژیان و گوزەران و مافەکانیانەوە پەیوەستن.

ھوشیار مەلا لەکوتاییدا ئەوەشی خستەروو: جارێکی دیکەش دەمھەوێ بگەرێمەوە سەر ئەوەی کە میدیا دەتوانێ کومەلگا بە دروستی ئاراستە بکات و دەشتوانێ کەمەلگا بە لارێدا ببات ئەگەر بو مەودایەکی کورت و کاتیش بێ.





ئەم هەواڵە 3457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad