English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: باس لە دەرمانێک دژی فایرۆسی کۆڕۆنا دەکات
2020-04-06 [09:08 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە بەکارهێنانی هایدرۆکلۆرۆکوین دەکاتەوە بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا و دەڵێت، کاتی ئەوەمان نییە چەند ساڵێک چاوەڕێی پێکوتەیەک بکەین بۆ ڤایرۆسەکە.

دۆناڵد ترەمپ سەروکی ویلایەتە یکگرتووەکانی ئەمریکا  هەروەها دەڵێت، بەکارهێنانی هایدرۆکلۆرۆکوین ئەو دەرمانە لە مەلاریا و لە نەخۆشی پێست بەکارهاتووە و سەرکەوتوو بووە، بۆ چارەسەری کۆرۆناش ئاماژەی باشی چارەسەری داوە، بۆیە بڕێکی زۆریان هەیە و بەکاری دێنن.

ترەمپ دەڵێت، ئێمەش حەزمان لێبوو چەند ساڵێک لە تاقیگە چاوەڕێ بکەین بۆ ئامادەکردنی ڤاکسین، بەڵام کاتی ئەوە نییە و خەڵك دەمرن و پێویستییان بە هاوکاریە.

ئەوە لەکاتێکدایە  د. ئەنتۆنی فۆچی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا  رایگەیاند، زەحمەتە بتوانرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020 بە تەواوی لەناوببرێت، هەربۆیە ئەگەری هەیە ببێتە ڤایرۆسێکی وەرزی و ساڵی داهاتوو جارێکی دیکە بڵاوبێتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تاوەکو ئێستا (کاژێر 08:30 ی رۆژی دووشەممە) ملیۆنێک و 274 هەزار و 346 کەس لە جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە نزیکەی 70 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 246 هەزاریش چاکبوونەتەوە.
 

 





ئەم هەواڵە 4444جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad