English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین... 39 كەسی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
2020-04-06 [09:52 AM]

​ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە چین تۆمارکردنی 39 تووشبووی نوێی بە کۆرۆنا راگەیاند، لە 39 تووشبووەکە 38 کەسیان لە دەرەوە و کەسێكیش لە نێوخۆی وڵاتەکە تووشی کۆرۆنا بووە. هەروەها لە 24 کاتژمێری رابردوودا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

چین هۆشداری دەدات، تووشبووانی کۆرۆنا نیشانەکانیان تێدا دەرناکەوێت، 78 تووشبووی تۆمارکردووە بەبێ بوونی هیچ نیشانەیەک، هاوکات رۆژی یەکشەممە کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

چین گەڕاوەتەوە پلەی شەشەمی زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە جیهان، لەو وڵاتە 81 هەزار و 708 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، سێ هەزار و 331 کەس گیانیان لەدەستداوە،77 هەزار و 78 کەسیش چاکبوونەتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 3775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad