English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... سێ وڵاتی ئەوروپی بڕی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخان دەکەن
2020-04-06 [11:39 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکی یۆنامی لە عێراق کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ناردوە رایگەیاند، حکومەتەکانی بەلجیکا و هۆڵەندا و سوید بەیەکەوە بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی كۆرۆناكۆڤید-19 بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق تەرخان دەکەن.

ئەم کۆمەکە داراییە کە لە بنەڕەتدا دانرابوو بدرێت بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ یارمەتیدان لە نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی زیانلێکەوتوو بەهۆی داعشەوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی دۆخی کتوپڕەوە تەرخان دەکرێت بۆ پشتیوانیکردن لە پاکێجی وەڵامدانەوەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق بۆ ڤایرۆسی  كۆڤید-19 كە بڕەكەی 24 ملیۆن دۆلار بوو.

ڕێکارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە لەڕێی ئەم پاکێجەوە زیادکردنی توانستی پشکنین لە تاقیگەکاندا لە خۆدەگرێت لەگەڵ دابینکردنی کەرەستەی پاراستنی کەسیی بۆ کارمەندانی چاودێری تەندروستی و زیادکردنی ژمارەی قاوشەکانی جیاكراوە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکان بۆ دامەزراندنی ستراتیژیەتەکانی چاکبوونەوە لە پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە. بە جەختکردنەوە سەر ئەو کۆمەڵگانەی كە لە دۆخێكی ناسكدان لە عێراقدا، چالاکیيەکان لە هەشت نەخۆشخانەدا ئەنجام دەدرێت کە دەستنیشان کراوە لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆییەوە لە ناوچە پێویستەکانی ئەنبار و دیالە و دهۆك و بەسڕە و کەربەلا و نەجەف و نەینەوا و سەلاحەدیندا.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد،  دەڵێت "کۆنترۆلکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا یەکەمین ئەولەویەتی حکومەتی عێراقیە، بە تایبەتی لە کاتێکدا ژمارەی توشبووان لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر سیستەمی چاودێری تەندروستی عێراقی لە دەرەوەی شارە گەورەکان و پایتەختەکاندا. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری بەلجیکا و هۆڵەندا و سویدین بۆ ئەم ڕەفتارە خێرایەیان لە دابینکردنی ئەم کۆمەکیانە و بەڕێوەبردنیان بە شێوەیەکی خێرا و گونجاو".

هەروەها دەڵێت "بەهۆی ئەو قەدەغە توندەی هاتوچۆوە کە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە سەپێنراوە، ئێمە هیچ بژاردەیەکمان نیە تەنها ئەوە نەبێت بە شێوەیەکی کاتی چالاکیەکانمان بۆ سەقامگیری ڕابگرین. بەڵام لەڕێی جەختکردنەوە لە پرۆسە تاقیکراوەکانمان بۆ کارە سەرکەوتووەکانی سەقامگیری، ئێمە بە شێوەیەکی چوست و چالاکانە کە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق پێناسراوە بەدەنگ ئەم قەیرانە تەندروستیە جیهانیەوە دەچین کە پێشتر ڕووینەداوە."

هەروەها وتیشی "لەگەڵ کۆنترۆلکردنی ئەم پەتا جیهانیەدا، چالاکیەکانمان بۆ سەقامگیری دەست دەکاتەوە بە کار. تا ئەو کاتە، ئێمە لە نزیکەوە کار دەکەین لەگەڵ حکومەتی عێراقی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و دەزگاکانی تری نەتەوە یەكگرتووەکاندا بۆ کۆنترۆلکردنی ئەم قەیرانە بە باشترین شێوە و توانامان. "

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ئێستادا گفتوگۆ دەکات لەسەر ئەو کەلێنە داراییەی کە هەیە بە بڕی 19 ملیۆن دۆلار لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانی تردا. پرۆسەکان خراونەتە گەڕ بۆ دڵنیابوون لەوەی هەرکات ئەم کۆمەکیە داراییە دابین کرا، ڕێکاریەکانی بەدەنگەوەچوون دەکرێت دەست بەجێ جێبەجێ بکرێن.

 





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad