English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامانی خێزانێک دەستگیرکران لەبەر ئەوەی منداڵەکەیان بە ٥٠٠ هەزار فرۆشتووە
2020-04-06 [12:12 PM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەندامانی خێزانێک لە بەغدا دەستگیرکران، لەبەر ئەوەی منداڵێکی خۆیان فرۆشتووە.

وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی، هێزێکی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی شەعب لە بەغدا چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە دوو پیاو و دوو ئافرەت پێکهاتبوون، یەکێک لە باوکی منداڵەکە کە تەمەنی پێنج مانگ بووە لەرێگەی کەسێکەوە بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار بە ئافرەتێکی دیکەی فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەدا، دوای ماوەیەک باوکەکە ویستی منداڵەکە لە ئافرەتەکە بسەنێتەوە بەڵام نەیگەڕاندەوە، بۆیە بەناچاری سکاڵایان تۆمار کرد، دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەوەدا نا کەوا منداڵەکەیان فرۆشتووە.

وەزارەتی ناوخۆی باسی لەوە کرد، وتەی هەر چوار تۆمەتبار وەرگیرا و پەڕاوەکەیان رەوانی دادگای لێکۆڵینەوە کرا و بڕیاری راگرتنی هەرچوار تۆمەتبار بە مادەی ٥ی یاسای بازرگانیکردنی بە مرۆڤ درا و رێکاری یاسایی دەرهەقیان وەرگیرا و رەوانەی دادگای تایبەتمەند کران.

 





ئەم هەواڵە 5140جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad