English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دكتۆر مەهدی ستوونی: ڤایرۆسی کۆرۆنا وایکرد لەڕێگەی ئۆنلاینەوە نامەی دكتۆراکەم تاوتوێ بکەم
2020-04-06 [01:02 AM]

ZNA- هەولێر


 

مامۆستایەكی زانكۆی سۆران و قوتابیی دكتۆرا لە مالیزیا، بەهۆی

بڵاوبوونەوەی پەتایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، وەک یەکەم قوتابی بۆ تاوتوێی نامەی دكتۆراكەی، پەنای بۆ ڕێگای ئۆنلاین دەبات بە سەرکەوتووانە نامەکەی تاوتوێ کرد.

 

مەهدی ستوونی مامۆستای زانكۆی سۆران و قوتابی دكتۆرا لە زانكۆی ئوتارای مالیزیا بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا رێگر بوو لە بەردەم گەڕانەوەم بۆ وولتی مالیزیا تاکۆ تاوتوێی تێزی دكتۆراكەم بکەم، بەڵام خۆشبەختانە دوێنێ‌ یەكشەممە 5/4/2020 توانیم لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە تاوتوێی تێزی دكتۆراكەم بە ناونیشانی (سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە كوردی عێراق لە دوای دروستبوونی داعش) بە شێوەیەكی سەركەوتووانە ئەنجام بدەم.

 

دکتۆر مهدی ستوونی ئەوەشی بۆ،ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو:  پێم وایە یەكەم كەس بم لە كوردستان، كە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە نامەی دكتۆراکەم بەم شێوەیە بەدەست بهێنم، بەلێن دەدەم كە لە داهاتوودا و لە بواری خوێندنمدا خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان بكەم.
 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 3445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad